قوباد تاڵەبانی گەشیبینی خۆی دەربڕی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێککەوتن بکرێت

قوباد تاڵەبانی گەشیبینی خۆی دەربڕی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێککەوتن بکرێت

2023-05-07

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک برایسن، باڵیۆزی بەریتانیا گەشیبینی خۆی دەربڕی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێککەوتن بکرێت

جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئیجابی بووە و تەنها هەندێک خاڵی ناکۆک لەسەر پرسی کورسیی "کۆتا"ی پێکهاتەکان ماوە و قابیلی چارەسەرکردنن. سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کێشەکان زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە بەڵام لە ئێستاشدا هەندێک هەوڵ هەیه و گەشبینین لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئاراستەی چارەسەری هەنگاو بنێین و بتوانین بەسەر بەشێکی زۆری کێشەکاندا زاڵ ببین.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر