سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوە

2023-05-08

کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو و تیایدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەت کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەری گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان کوتلە وزارییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تيشك خرایە سەر دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییان.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر