قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی بازرگانی  ئەمریکا – کوردستان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان کۆبووەوە

2023-05-10

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران خواستی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا و راشیگەیاند؛ هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دەکرێت کە خواستی وەبەرهێنانیان لە کوردستان هەبێت.

لە بەرامبەریشدا شاندی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریی زیاتر و کاراتر لە وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا  و رایانگەیاند؛ دەیانەوێت لەڕێگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان هاوکاربن لە بووژاندنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر