قوباد تاڵەبانی: ئاسانکاریی تەواو دەکەین بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ببنە خاوەن کاری خۆیان

قوباد تاڵەبانی: ئاسانکاریی تەواو دەکەین بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ببنە خاوەن کاری خۆیان

2022-10-04

جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و چاکسازی و هەموارکردنەوەی یاسا و رێنماییەکانەوە زەمینەیەکی باشی رەخساندووە تا گەنجان ببنە خاوەن کاری خۆیان و هەوڵیش دەدەن بازاڕی پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە.

داواشیکرد ئاژانسەکە بۆ لەمەودا شانبەشانی هاوکارییە راوێژکارییەکانی بۆ حکومەت، یارمەتی پڕۆژەکانی گەنجانیش بدات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر