ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتیی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد

ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتیی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد

2023-05-14

دوای گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی ١٤ـی ئایار بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لەسەر رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی بە ناوەندییکردنی داهات و سییولە و خەرجی و مووچە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیار درا لە خەرجییەکاندا ئەولەوییەت بدرێت بە مووچە وەک خەرجیی سیادی لە سەرتاسەری هەرێم، بۆ خەرجییەکانی دیکەش سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران سەرپشک کران میکانیزمێکی گونجاو دیاری بکەن کە بە شێوازێکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ خەرجییەکان دابەش بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر