بڕیار درا سەرچاوەکانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم یەک بخرێت و سەرجەمیان لە یەک هەژماری بانکی بن

بڕیار درا سەرچاوەکانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم یەک بخرێت و سەرجەمیان لە یەک هەژماری بانکی بن

2023-05-22

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی بەڕێوەچوو و تیایدا بڕیاردرا ئەژمێری بانکی سەرجەم سەرچاوەکانی داهات لە هەرێم یەکبخرێت و هەموو داهاتەکان لە یەک هەژماری بانکیدا بێت بۆ کۆتاییهێنان بە دابەشکاریی رێژەیی.

هەروەها بڕیاریش درا بانک و گەنجینەکانی کوردستان لەڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە بە یەکەوە ببەسترێنەوە، دابینكردنی مووچەش وەك ئەولەوییەتی خەرجییەكان و مامەڵەكردنی وەك خەرجییەكی سیادی، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر