قوباد تاڵەبانی: بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی: بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە

2023-05-23

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر جەختی کردەوە؛ کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەریی خراپ لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دابنێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ریشەیی و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر