قوباد تاڵەبانی لەگەڵ خاتوو سۆفی، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ خاتوو سۆفی، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا کۆبووەوە

2023-05-23

پرسی مافەکانی ژنان و رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی خێزانی یەکێک بوو لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەسەر کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند؛ لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی باشیان ناوە بە ئاراستەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا کە هەوڵەکانیان تەنها لە چوارچێوەی بنبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان نییە، بەڵکو کاریان کردووە پەرە بە تواناکانی گەنجان و ژنان بدەن تا رۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگا بەهێزتر ببێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر