قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان و ململانێی ناتەندروستیی حیزبی داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە

قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان و ململانێی ناتەندروستیی حیزبی داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە

2023-06-05

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق، قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە دۆخی سیاسی ناوخۆی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند؛ سیاسەتی قۆڵبادان و ململانێی ناتەندروستیی حیزبی داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانیش، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا؛ ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، تەنها پێداگربووین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکە پاک و بێگەرد و ئازاد و دادپەروەرانە بێت. 

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر