لە پەیامێکیدا لە مەراسیمی یادی پێنج ساڵەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، بەناوی خانەوادەی سەرۆک مام جەلالەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ مام جەلال بۆ هەموومان قوتابخانە و رێنیشاندەرە، لە كاتە هەرە سەختەكاندا و بۆ چارەسەری کێشەکان و رەواندنەوەی گرژییەكان دەتوانین سوود لە هەنگاوەكانی وەربگرین.
وتیشی: لە ئیستادا کە عێراق لە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە گرژی و ئاڵۆزیدایە، لە هەموو کات زیاتر پێویستە سوود لە ئەزموون و رێبازی مام جەلال وەربگرین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هەستیارە و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.