قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق گفتوگۆیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان و ڕێگاکانی پتەوکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق گفتوگۆیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان و ڕێگاکانی پتەوکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد

2023-06-08

سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جۆرێک لە ناڕوونی دروست بووە و رایگەیاند؛ پێویستە هەرێم و بەغدا بۆ ئەم مەبەستە پێکەوە هەماهەنگ بن تا بتوانرێت لە ماوەیەکی نزیکدا و بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت.

لەبارەی چۆنییەتی بەهێزکردنی کۆمەڵگای مەدەنیشەوە، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان زیاتر و لە نزیکەوە کار لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بکەن و زیاتر هاوکاربن لە گەشەپێدانیان، راشیگەیاند؛ نابێت تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی پایتەخت بدەن، بەڵکو پێویستە هاوکاری شار و شارۆچکەکانی دیکەش بکەن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر