قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە

2023-06-08

سەبارەت بە چۆنییەتی دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و ئاڵوگۆڕکردنی داواکراوان و هەڵاتووان لە یاسا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند؛ هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە و پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بگەیەننە ئاستێک کە هیچ دەرفەتێک نەمێنێتەوە بۆ دەربازبوونی تاوانباران و بازرگانانی مادەی هۆشبەر لە هەر شوێنێکی عێراق یان هەرێمی کوردستان بن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر