قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە

2023-06-13

لە کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ پێدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، کە هەردوو پەرلەمانتار دیلان غەفور و غەریب ئەحمەد ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی پڕۆژەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە هەردوو کەرتەکەدا لە کوردستان.

قوباد تاڵەبانییش پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم ئامادەی هەموو جۆرە کارئاسانییەکە بۆ کۆمپانیاکانی ئیسپانیا، بڕیاریش درا ئیسپانیا راوێژکاری تایبەت بە بواری گەشتوگوزار بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دابین بکات، بە تایبەتیش کە لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندان و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر