قوباد تاڵەبانی: ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە ئیدارەی راپەڕین بە زوویی تەواو بکرێن

قوباد تاڵەبانی: ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە ئیدارەی راپەڕین بە زوویی تەواو بکرێن

2023-06-14

هاوشێوەی کۆبوونەوەکەی ٤ـی ٩ـی ساڵی رابردووی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە و بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا و تا کۆبوونەوەی دووەم کێشە و گرفتی بەردەم سەرجەم پڕۆژەکان دیاری بکرێن کە داوای مۆڵەتیان کردووە و ئامادە بکرێن بۆ کەوتنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاند هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێک کێشە بۆ پڕۆژەکان دروست بکات یان کەمتەرخەم بێت لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد لە تەرخانکردنی زەویدا ئەولەوییەت بدرێت بە پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانی و ئەو پڕۆژانەی کە زۆرترین هەلی کار بۆ دانیشتوانی ئیدارەکە دەڕەخسێنێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر