قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی مارشاڵ سامی سامپسۆن، نیگەرانی خۆی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند؛ پێویستە هەموو لایەک درک بە هەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندیی حیزبی.
جەختیشی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە و داوایکرد هاوپەیمانان زیاتر هاوکاربن لە جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی بۆ ئەوەی بتوانین هێزەکانی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخەینەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی راهێنراوترمان هەبێت.