کارگەیەکی نوێی شیرەمەنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

کارگەیەکی نوێی شیرەمەنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

2023-06-18

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە سەردانێکیدا بۆ هەڵەبجە و بە مەبەستی پشتگیریکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، کۆمەڵگەی خۆراکی راسانی بەسەر کردەوە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو کارئاسانییەک بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی شارەکە.

قوباد تاڵەبانی داوای لە وەبەرهێنەران کرد پلانی تۆکمە دابنێن تا بتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساغ بکەنەوە، چونکە لە داهاتوودا دەبنە گەورەترین بازاڕی پیشەسازی خۆراکی کوردستان.

بڕیارە تا ساڵێکی دیکە کارەکانی کارگەی شیرەمەنی راسان تەواو بکرێن و هەموو شیری ئاژەڵدارانی ناوچەکە بکڕێتەوە و بە تەواوبوونیشی نزیکەی ١٠٠٠ هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش بۆ دانیشتوانی هەڵەبجە و دەوروبەری دەڕخسێنێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر