لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران مەرزی شوشمێی بەسەر کردەوە و رایگەیاند؛ بەم نزیکانە مەرزەکە بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابووریی هەڵەبجە و هەورامان.
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا بە وردی لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەفتەیەک لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد کە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزەکە لە سنوری تەوێڵە. لە ماوەیەکی نزیکیشدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتووچۆ بکەن.