قوباد تاڵەبانی لە هەڵەبجەوە پڕۆژەی گەشتوکاڵی راگەیاند

قوباد تاڵەبانی لە هەڵەبجەوە پڕۆژەی گەشتوکاڵی راگەیاند

2023-06-18

هەر لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە قوباد تاڵەبانی سەردانی کێڵگەی کوردستان بۆ بەروبومی ناوازەی کرد و لەوێوەوە پڕۆژەی گەشتوکاڵی راگەیاند.

پڕۆژەی گەشتوکاڵ پڕۆژەیەکە کە لە ماوەی رابردوودا قوباد تاڵەبانی بە هاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی گەشتوگوزار ئامادەکارییان بۆ کردووە و ئامانجی پڕۆژەکە پێشخستنی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزارە لەڕێگەی پێکەوەبەستنیانەوە.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ گەشتیاران دەبەینە ناو کێڵگەی جوتیاران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، تا هەم چێژ لە جوانیی سروشتی کوردستان ببینن و هەم بەروبوومی ئۆرگانی ئەو کێڵگانە بکڕن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر