قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە سلێمانی بەشداریکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵی بیت ٢٣ کە دروشمی فێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە "داهاتوو بۆ تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوزە".
ئەم فێستیڤاڵە بە سپۆنسەری هەر یەکە لە جی ئای زێدی ئەڵمانی و کۆمپانیای بۆتان و نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو و تیایدا گەنجانی بەشداربوو لە پێشانگایەکدا زیاتر لە ٢٠ جۆر بزنسی نوێیان نمایش کرد.
قوباد تاڵەبانی لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکەدا بەشداری کرد لە گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ گەنجانی بەشداربوو کە لە بوارەکانی ژینگە و تەکنەلۆژیادا چالاکبوون و پشتگیری خۆی بۆ پەرەپێدانی توانا و بزنسەکانیان دووپات کردەوە.