هاوشێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی راپەڕین، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کۆبووەوە

هاوشێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی راپەڕین، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کۆبووەوە

2023-06-20

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بکەن بۆ کێشە و کەموکوڕییە ئیدارییەکان و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی.

جەختیشی کردەوە کە دەبێت تا کۆبوونەوەی داهاتوو، کێشە و گرفتەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان چارەسەر بکرێن و هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێکیش کەمتەرخەم بێت، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە کرا کە دەکەونە ناو پرۆژەکانەوە. بڕیاریش درا کۆمپانیای جێبەجیکار بەزووترین کات دەستبکات بە دروستکردنی سایدی دووەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار. هەروەها دەبێت بە زوویی رێکارەکانی کۆڕنیشی سەر روباری سیروان تەواو بکرێن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە دەستبەکار بێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر