وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داوای خێراترکردنی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داوای خێراترکردنی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

2023-06-21

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: بە هاوکاری و هاوپەیمانی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا دەستکەوتی گەورە بەدیهاتووە، ئێستاش هەردوولامان خواستی ئەوەمان هەیە ئەم هاوپەیمانی و هەماهەنگییانە پتەوتر بکرێن، بۆ ئەمەش پێویستە پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە خێراتر بکرێت.

قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە بۆ خێراترکردنی پرۆسەی ریفۆرم و جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێویستە بە زووترین کات وەزیرێکی پێشمەرگە بە وەکالەت دیاری بکرێت تا سەرپەرشتی هەردوو پرۆسەکە بکات.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر