قوباد تاڵەبانی داوای راگرتنی باڵانسی جێندەری لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

قوباد تاڵەبانی داوای راگرتنی باڵانسی جێندەری لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

2022-01-26

رێکەوتی 26-1-2022 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كۆبووەوە باسی لە پرسی مافی رۆژنامەنووسان و راگرتنی باڵانسی جێندەری لە كەناڵەكانی راگەیاندن كرد.

قوباد تاڵەبانی جەختی لە پاراستنی ژنان و كچانی میدیاكار لە هەر هەڕەشە و توندوتیژییەك كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. تەئكیدیشی کردەوە لەسەر گرنگی كاركردن بە یاسای كاری رۆژنامەوانی و هەمواركردنەوەی بە جۆرێك كە لەگەڵ ئەم سەردەمەی دیجیتاڵ میدیادا بگونجێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر