قوباد تاڵەبانی رۆڵی کۆریای باشوور بەرز دەنرخێنێت

قوباد تاڵەبانی رۆڵی کۆریای باشوور بەرز دەنرخێنێت

2022-01-25

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، رۆژى سێشەممە 25/1/2022  لە هەولێر، چاویكە‌وت بە‌ چۆی کوانژین، کونسوڵى گشتی کۆریاى باشوور لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە پتە‌وكردنی زیاتری پە‌یوە‌ندییە‌كانیان تاوتوێكرد و جەختیانكردە‌وە‌ کە پێویستە هەردوولا زیاتر ھاوكار بن و ھە‌ماھە‌نگی بكە‌ن لە بواری حکومەتى ئەلیکترۆنیدا، تاڵەبانی رۆڵى کۆریای باشووری بەرزنرخاند کە لە سەرەتاوە هاوکار و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر