قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگەدا کۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگەدا کۆدەبێتەوە

2023-06-25

"هیچ حکومڕانییەک حکومڕانییەکی باش نییە ئەگەر پاراستنی ژینگە ئەولەوییەتی ستراتیژی نەبێت و هیچ کۆمەڵگایەکیش کۆمەڵگایەکی زیندووی بەرپرسیار نییە ئەگەر بەرامبەر ژینگەکەی هەستیار نەبێت." ئەمە دەقی قسەی قوباد تاڵەبانی بوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا پلانەکانی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ژینگەییەکان تاوتوێ کران و تیایدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لە داهاتوودا کۆبوونەوەی فراوانتر لەسەر ئاستی پسپۆڕانی هەرێم و عێراق دەکەین تا بە هەوڵی هەمووان بتوانین پرسی ژینگە بکەینە ئەولەوییەتی ستراتیژی لە سیاسەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، چونکە رەنگە ئەم نەوەیە دوایین نەوە بێت کە بتوانێت پێش بە هەندێک کارەساتی ژینگەیی و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بگرێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر