"یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە و دەبێت خۆی رێکبخاتەوە"

"یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە و دەبێت خۆی رێکبخاتەوە"

2023-07-02

"یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە و بۆ ئەوەی وەڵامدەری خەڵک کوردستان و جەماوەرەکەی بێت، دەبێت خۆی رێکبخاتەوە"

ئەمە وتەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە کۆبوونەوەکەدا دوای باسکردن لە دۆخی ناوخۆی یەکێتی پێداگری کرد لەسەر پێویستیی خۆڕێکخستنەوە بە جۆرێک کە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت.

وتیشی مەکتەبی رێکخستن وەک دڵی یەکێتی وایە و کاریگەریی گەورەی لەسەر ئۆرگانەکانی دیکە و جێبەجێکردنی سیاسەت و بەرنامەکانی هەیە. داواشیکرد هەموو ئەندامان و کادیرانی یەکێتی هاوکار و یارمەتیدەربن لە خۆڕێکخستنەوەی یەکێتی، چونکە خۆڕێکخستنەوە پێویستی بە هەوڵ و هیممەتی هەمووان هەیە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر