مارک ریچارد برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

مارک ریچارد برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

2023-07-06

جێگری سەرۆکوەزیران ستایشی رۆڵی باڵیۆزی بەریتانیای کرد لە عێراق کە رۆڵی گرنگی بینیوە لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی نێوان لایەنە عێراقییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

هەردوولاش هاوڕابوون وەکچۆن لە ماوەکانی رابردوو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە لە ئێستاشدا هەوڵ بدەن ئاستی لێکتێگەیشتن و پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن و کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر