ڤیلە ڤاریۆلا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

ڤیلە ڤاریۆلا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

2023-08-02

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانی باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپای کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا بەردەوام هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتەوایی و ئارامیی سیاسی داوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

وتیشی کە ڤیلە ڤاریۆلا لە کاتی ناکۆکییە سیاسییەکاندا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکاندا. 

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر