بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانەوە قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردوە

بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانەوە قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردوە

2023-08-03

بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردوە و رایگەیاند؛ ئێزدییەکان لە مێژوودا چەندین جار رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە جینۆسایدکردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورە مێژووییە کە لە حەقیاندا کراوە، بەڵام جیاوازی ئەمجارەیان لەوەدایە کە بە تەنها نەمانەوە، بەڵکو هەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سوپاسی حکومەتی بەریتانیای کرد کە لە نۆیەمین ساڵیادی ئەم تاوانە گەورەیەدا جینۆسایدی ئێزیدییەکانی بە فەرمی ناسی و ئەمەشی بە هەنگاوێکی گەورە دانا بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەکان لە داهاتوودا.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر