قوباد تاڵەبانی: بەردەوام دەبین لە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوام دەبین لە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە

2023-08-09

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روکن بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەران رایگەیاند؛ بەردەوام دەبین لە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەر کەس و بەرپرسێک کەمتەرخەم بێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

وتیشی بەڵێنمان بە خەڵکی خۆمان و هاوپەیمانەکانیشمان داوە کە؛ هێزەکانمان تۆکمەتر و راهێنراوتر بکەین و قۆناغ بە قۆناغ پرۆسەی چاکسازی جێبەجێ بکەین، هەربۆیە ناکرێت لەپێناو بەرژەوەندیی هەندێک کەس پرۆسەکە پەک بخرێت.

جێگری سەرۆکوەزیران پەیامێکیشی بۆ هەموو بەرپرسان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە نارد و رایگەیاند: لەڕووی سیاسی و حیزبییەوە سەر بە هەر لایەنێکن، لەڕووی نیشتمانی و ئەخلاقییەوە ئەرکی ئێوەیە لە وەزارەت پیشەییانە مامەڵە بکەن و دووربکەونەوە لە ململانێ و نەبنە بەشێک لە ناکۆکیی سیاسی و حیزبی و مل نەدەن بۆ هیچ دەستێوەردانێک لە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر