قوباد تاڵەبانی: بێ متمانەیی هۆکاری سەرەکی زۆربەی کێشەکانە

قوباد تاڵەبانی: بێ متمانەیی هۆکاری سەرەکی زۆربەی کێشەکانە

2023-08-08

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن چارڵس باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند؛ بێ متمانەیی هۆکاری سەرەکی زۆربەی کێشەکانە.

وتیشی پێویستە هەردوولا پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و نابێت چیتر هاووڵاتییان باجی ناکۆکییەکان سیاسییەکان بدەن.

لای خۆشیەوە باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری دەربڕی هەم بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەم بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر