وەفدەکە داوایکرد بە زووترین کات کێشەکان و گرژییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن، چونکە بەردەوامیی کێشەکان کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر پرۆسەی چاکسازی و تەنانەت بەردەوامبوونی پشتگیریی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گرێدراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە.
لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران هاوڕایی خۆی دەربڕی و رایگەیاند؛ پێویستە پەلە بکرێت لە دانانی وەزیرێکی یەکێتی بە وەکالەت بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەت تا بتوانرێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە باشتر و خێراتر بەڕێوەبچێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە دیاری کراوە، تا ئەو کاتەش پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.