قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بەسەر کردەوە

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بەسەر کردەوە

2023-08-15

جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی سەردانی پڕۆژەکەی کرد. لە سەردانەکەیدا دەستخۆشی لە شارەوانیی سلێمانی کرد بۆ کارئاسانیکردن و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار و هەروەها دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکەش کرد کە سەرباری کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام بوون لە کارەکانیان.

شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی ٣٤ کیلۆمەترە و تا ئێستا ٩٥٪ کارەکانی پڕۆسەی بڕین و پڕکردنەوەی تەواو بووە و بە گشتیش ٥٥٪ کۆی پڕۆژەکە تەواو بووە. لە ئێستادا پرۆسەی قیرتاوکردن دەستی پێکردوە و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ کیلۆمەتر قیرتاو بکرێت. 

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر