قوباد تاڵەبانی سەردانی پڕۆژەی نیشتمانیی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی کرد

قوباد تاڵەبانی سەردانی پڕۆژەی نیشتمانیی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی کرد

2023-08-15

جێگری سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا دەستخۆشی لە کۆمپانیای قەیوان وەک لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکەی کرد و رایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستانە و کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر بووژانەوەی بازاڕ و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە کوردستان.

پڕۆژەی نیشتمانیی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران ٣٠ سایلۆی دانەوێڵە و کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد و چەندین کارگەی گەورەی پیشەسازیی خۆراک لە خۆ دەگرێت و بە تەواوبوونی کۆی پڕۆژەکە ٥ هەزار هەلی کاری راستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر