قوباد تاڵەبانی لەگەڵ گرێگۆری گاڵیگن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ گرێگۆری گاڵیگن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

2023-08-14

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغدا بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت

بە گرنگیشەوە باسیان لە پێویستیی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کرد. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: یاساکە بابەتێکی هەستیارە و پێویستیی بە گفتوگۆ و دانووستانی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنەکاندا.

هۆشداریشیدا لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە بەشداری لە گفتوگۆکانی یاساکەدا بکەن تا بتوانن بە قورساییەکی زیاترەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر