"دەبێت پەیوەندییەکی تەندروست و پیشەییانەتر لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی و میدیادا هەبێت"

"دەبێت پەیوەندییەکی تەندروست و پیشەییانەتر لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی و میدیادا هەبێت"

2023-08-23

ئەمە ئەو خاڵەیە کە قوباد تاڵەبانی و مارک لەسەری هاوڕابوون.

دوای دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، مارک سترۆ سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد و پێکەوە لەسەر دۆخی ئازادیی رادەربڕین و کاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان کرد و هەردوولا هاوڕابوون کە نەک هەر نابێت هەرێم لەرووی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی کاری رۆژنامەگەرییەوە پاشەکشە بکات، بەڵکو دەبێت پەیوەندییەکی تەندروست و پیشەییانەتر لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی و میدیادا هەبێت.

لە بارەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیشەوە جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی هاوکاریکردنی زیاتریان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر