قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی هیندستان گفتوگۆیان لەسەر چۆنییەتی گەشەپێدانی زیاتری بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان کرد

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی هیندستان گفتوگۆیان لەسەر چۆنییەتی گەشەپێدانی زیاتری بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان کرد

2023-08-22

لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکاندا لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هیندستان خولی راهێنانی بۆ ٦٠ فەرمانبەری هەرێم کردەوە و قوباد تاڵەبانی هیوای خواست گەشەی زیاتر بەم بەرنامەیە بدرێت و لە داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر لە فەرمانبەران بۆ راهێنان رەوانەی هیندستان بکرێن.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا هیندستان ئەزمونێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتووی لە بواری تەکنەلۆژیادا هەیە و دەتوانێت یارمەتی کوردستان بدات. داواشیکرد پلانێکی هاوبەش دابنرێت تا هەر لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکاندا گەنجانی هەرێم بۆ راهێنان لە بواری تەکنەلۆژیادا رەوانەی هیندستان بکرێن یان حکومەتی هیندستان پسپۆڕانی خۆی بنێرێتە هەرێم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر