وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا: حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاربێت بۆ بنەبڕکردنی تاوانی رێکخراو

وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا: حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاربێت بۆ بنەبڕکردنی تاوانی رێکخراو

2023-08-23

تۆم توگێندهات، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران داوایکرد حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاربێت بۆ بنەبڕکردنی تاوانی رێکخراو و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەر و نەهێشتنی کۆچی نایاسایی.

سەبارەت بە کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەش وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش داوایکرد هەرچی زووتر کێشەکانی ناو وەزارەت چارەسەر بکرێن، چونکە بەردەوامی کێشەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و عێراق دادەنێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر