قوباد تاڵەبانی و ئەلینا باڵیۆزی ئەمریکا کێشەکانی هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کرد

قوباد تاڵەبانی و ئەلینا باڵیۆزی ئەمریکا کێشەکانی هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کرد

2023-09-11

لە کۆبوونەوەکەدا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری خێرای کێشەکانی ناوخۆی هەرێم، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە؛ هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسیی جدی بوونەتەوە، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە، هۆشداریشیدا تا دەرفەتی زیاتر لە دەست دەدەین، چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانیش قورستر و ئاڵۆزتر دەبن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر