ئەمە وتەی قوباد تاڵەبانی بوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ چۆ کی جۆنگ، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کە تیایدا تاوتوێی هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان کرا.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند تەنها بژاردەی بەردەم کورد و هەرێمی کوردستان لەم دۆخە قورسەدا ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ سیاسەتی حەکیمانە و ژیرانە و سەرەتا کێشە ناوخۆییەکانی ناو ماڵی کورد بە خێرایی چارەسەر بکەین، تا بە یەکگرتوویی و یەکڕیزییەوە رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکان ببینەوە.
هۆشداریشی دا رۆژانێک دێت هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە کە بۆچی ئەو دەرفەتە کەمەی لەدەستماندا ماوە و نەمانتوانی بەسەر کێشەکانی ناوخۆدا زاڵ بین.