بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە هەنگاوەکانی چاکسازی وەک پێویست جێبەجێ ناکرێن

بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە هەنگاوەکانی چاکسازی وەک پێویست جێبەجێ ناکرێن

2023-09-20

هەر سەبارەت بە رووداوی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی کۆلۆنێڵ بۆڵینگێر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەفدەکەی ئەڵمانیا بەبۆنەی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی هێزەکانی دژەتیرۆر، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی و هێزەکانی دژەتیرۆر کرد و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەشیان کرد.

لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە هەنگاوەکانی چاکسازی وەک پێویست جێبەجێ ناکرێن، وتیشی کاندیدی خۆمان بە وەکالەت دەستنیشان کردوە و هیوادارین بە زووترین کات ڕێوشوێنە یاساییەکانی دەستبەکاربوونی کۆتایی پێ بێت تا جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی بکەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی بە جۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر