بەبێ بوونی وەزیری پێشمەرگە ناتوانرێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

بەبێ بوونی وەزیری پێشمەرگە ناتوانرێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

2023-09-21

لە دوای وەفدە سەربازییەکەی ئەڵمانیا، وەفدێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بە سەرپەرشتی ژەنەراڵ ڤۆوڵ فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان سەردانی قوباد تاڵەبانیان کرد.

لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستبەکاربوونی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، چونکە لەلایەکەوە نەبوونی وەزیری پێشمەرگە گرفتی دروست کردوە لەبەردەم دروستبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان. لەلایەکی دیکەشەوە بەبێ بوونی وەزیری پێشمەرگە ناتوانرێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر