قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێرشکردنەسەر هێزێکی قارەمانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێرشکردنەسەر هێزێکی قارەمانی کوردستان

2023-09-18

لەدوای هێرشکردنە سەر هێزەکانی دژەتیرۆر لە فڕۆکەخانەی عەربەت، قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێکدا ئەو هێرشەی بە پێشێلکردنی زەقی سەرەوەریی خاکی عێراق ناوبرد و بە توندی ئیدانەی کرد.

جێگری سەرۆکوەزیران وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری سێ شەهیدەکەی هێزەکانی دژەتیرۆر، ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە و ئەو هێزەش کە لە فڕۆکەخانەکەدا بووە دژەتیرۆر بووە و خەریکی راهێنانی ئاسایی خۆیان بوون.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند؛ هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێرشکردنەسەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە رۆڵێکی بنەڕەتییان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا. داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کرد بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر