قوباد تاڵەبانی: تا قەیران و ناکۆکییە سیاسییەکان قووڵتر ببنەوە، زیاتر لە حیکمەت و سیاسەتی مام تێدەگەین

قوباد تاڵەبانی: تا قەیران و ناکۆکییە سیاسییەکان قووڵتر ببنەوە، زیاتر لە حیکمەت و سیاسەتی مام تێدەگەین

2023-10-03

لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: راستە سەرۆک مام جەلال دامەزرێنەر و سەرۆکی یەکێتی بوو، بەڵام ئەو تەنها موڵکی یەکێتی نەبوو، بەڵکو موڵکی هەموو کورد و عێراق و تەنانەت جیهانیشە.

لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە، لاپەڕەکانی مێژووی هەر گەلێک پڕن لە چیرۆکی ئەو سەرکردانەی سەرکەوتنی گەورەیان بۆ گەلەکانیان بەدەستهێناوە، بەڵام نەک هەر لە مێژووی گەلێکدا، بەڵکو لە مێژووی جیهانیشدا ژمارەی ئەو سەرۆک و سەرکردانەی لە نموونەی سەرۆک مام جەلالن زۆر کەمن، کە ئەوەندە بە شکۆ و مەزن بن، تەنانەت لای نەیارەکانیشیان رێزلێگیراو بن.

دەشڵێت؛ تا کات زیاتر تێپەڕ ببێت و قەیران و ناکۆکییە سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق قووڵتر ببنەوە، زیاتر لە حیکمەت و سیاسەتی مام تێدەگەین، کە چۆن بەرپرسیارانە و دووربینانە ئیدارەی ناکۆکییەکانی داوە و رێگربووە لە قوڵبوونەوەی ناکۆکی نێوان لایەنەکان.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر