وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک سەردانی قوباد تاڵەبانیان کرد

وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک سەردانی قوباد تاڵەبانیان کرد

2023-10-05

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی ساڵانی رابردووی حکومەتی چیکی کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و تەندروستی، داواشیکرد لە بوارەکانی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوادا زیاتر هاوکاری هەرێم بکەن.

لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداشەوە رایگەیاند؛ پێویستە بە خێرایی و لە ڕێگەی دانووستانەوە گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە چارەسەر بکرێن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر