قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا کۆبووەوە

2023-10-05

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئارشاک مانوکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا هاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی قەرەباغ دەربڕی و هیوای خواست هەرچی زووە لەڕێی ئاشتییانەوە کۆتایی بە کێشەکان بهێنرێت.

قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بەڕێزیانی کرد کە وەک یەکەمین کونسوڵی ئەرمینیا لە هەرێم رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتیش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پێشخستنی ئەرشیفی کوردی و پەیوەندیی کلتوریدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر