قوباد تاڵەبانی: لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

قوباد تاڵەبانی: لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

2023-10-10

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئەولەوییەتی ئێمە جێبەجێکردنی یاسای بودجەیە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکانی هەرێم و بە‌غدا، پێویستە بەپێی دەستور رێککەوتنێکی درێژخایەن و گشتگیر بکرێت کە قابیلی جێبەجێکردن بێت.

سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێم هیچ بەرپرسیارێتییەکی لەمبارەیەوە نییە. 

وتیشی: بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی نەوت و گاز، پێویستە یاسای نەوت و گاز بەپێی دەستوور و بە رێککەوتن پەسەند بکرێت و لە دوای پەسەندکردنیشی، داهاتی نەوت و گازی هەموو عێراق بە یەکسانی دابەش بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر