لەم هەفتەیەدا دیداری مێری لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا قوباد تاڵەبانی بەشدار بوو لە پانێڵی "لامەرکەزیەت یان دیسانەوە مەرکەزیەت؟"
جێگری سەرۆکوەزیران لە پانێڵەکەدا بۆچوونی خۆی لەسەر کەموکووڕییەکانی بەڕێوەبردنی عێراق لەڕووی سیستمی فیدراڵییەوە خستەڕوو و رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی بەپێی دەستوور عێراق وڵاتێکی فیدراڵە، بەڵام هێشتا لە زۆر ڕووەوە بەپێی عەقڵییەتی سیستمی مەرکەزی دامەزراوەکان بەڕێوەدەبرێن.
لە بەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا ئاماژەیدا بە کەموکووڕییەکانی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند؛ لە نەبوونی دەستوورێکدا بۆ هەرێم، سیستمێکی ئاڵۆزمان دروست کردووە کە تێکەڵەیەکە لە مەرکەزییەت و لامەرکەزییەت و تیایدا سنووری دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەرەکان و یەکە ئیدارییەکان روون نییە.