لە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و ڤیکتۆریا تایلەر چوار تەوەری سەرەکی تاوتوێ کران

لە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و ڤیکتۆریا تایلەر چوار تەوەری سەرەکی تاوتوێ کران

2023-10-12

سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم، هەردوولا هاوڕابوون کە بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکان ناتوانرێت پێگەی هەرێم لە عێراق بەهێز بکرێتەوە. جەختیشیان کردەوە کە دەبێت کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە بەپەلە چارەسەر بکرێن، چونکە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گرێدراوە بە بەرەوپێشچوونی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتەوە.

دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، وەفدەکە رایگەیاند؛ بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت هاوکاری هەرێمی کوردستان بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، پێویستە لەناو هەرێم لایەنە سیاسییەکان و حکومەت ئامانجی هاوبەشیان هەبێت و بە پلانێکی تۆکمە و هاوبەشەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دانووستان بکەن. لەبارەی دۆخی کۆمەڵگای مەدەنی و ئازادی رادەربڕینشەوە، هەردوولا بە پێویستیان زانی حکومەتی هەرێم پشتیوان و هاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بێت تا بتوانن بە ئازادانە کار و چالاکی بکەن. جێگری سەرۆکوەزیران لەمبارەیەوە رایگەیاند؛ نابێت هیچ بەربەستێک بۆ کار و چالاکی ئازادانەی رێکخراوەکان و میدیاکاران دروست بکرێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر