بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان بدرێت

بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان بدرێت

2023-10-30

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بەپێی یاسا بەرکارەکان قەرەبووی خاوەن زەوییەکان بکرێتەوە کە زەوییەکانیان تەرخان کراوە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.

قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد کە هاوکار و هەماهەنگ بن لە نێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان و ئەولەوییەتیش بدرێت بە پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر