لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزترکردنی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا کرا بە تایبەتیش لەو ناوچانەی کە هێڵی تەماسن لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی دیکە.
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە؛ دەبێت حکومەتی فیدراڵ بە یەکچاو سەیری هەموو هێزە عێراقییەکاندا بکات و بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە، تا هیچ بۆشاییەک نەمێنێتەوە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.
سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێم لەلایەن وڵاتانی دیکەوە، قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی فیدراڵ ئەم بابەتە بە گرنگ وەربگرێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا کاری جدی بکرێت بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی ئەو پێشێلکارییانە کە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو هاووڵاتیی هەرێم دەبنە قوربانی.